فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات
وبسایت خبری کوردنیوزر،خبرها و رویدادهای ایران و جهان و مناطق کردنشین را در معرض دید بازدید کنندگان وکاربران محترم قرارمیدهد.ولازم به ذکراست وبسایت کوردنیوزکاملامستقل و وابسته به هیچ یک از جناحهای سیاسی نمیباشد. باتشکر مدیر وبسایت :علیرضاحسینی سقز
فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات
15 / 1 / 1392 ساعت 1:57 | بازدید : 4758 | نویسنده : علیرضاحسینی سقز | ( نظرات )
 فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات
Peyamner شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن به‌ بانگهێشت كردن له‌ هونه‌رمه‌ندانی گرافیست، شێوه‌كار، نیگاركێش و هه‌روه‌ها هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره‌، یه‌كه‌مین خولی پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات.

شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن بۆ به‌شداری كردن له‌ یه‌كه‌مین پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ر و كاتالۆگی فیستیڤاڵدا، له‌ هونه‌رمه‌ندانی گرافیست، شێوه‌كار و نیگاركێش بانگهێشتی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كه‌مین خولی پێشبڕكێی دیزاینی پۆسته‌ردا به‌شداری بكه‌ن.

له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری كردن بۆ هه‌مووانه‌ و براوه‌ی پێشبڕكییه‌كه‌ش، له‌ سه‌ر ئه‌رك و خه‌رجی به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ، بۆ ئاماده‌بوون له‌ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن بانگهێشت ده‌كرێت.

فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵه‌كانی فیلمی كوردی له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا كه‌ هه‌موو ساڵێك به‌ به‌شداری فیلمه‌ كوردییه‌كان كه‌ به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و بیانین، له‌ 4 به‌شی فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتی، كورته‌ فیلم و فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، له‌ جۆری دیكۆمێنتی و درامی به‌ ناوه‌رۆكی كوردستان و كورده‌كان، له‌ شاری له‌نده‌ن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌رپرسانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن داوا له‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی گرافیست، شێوه‌كار، نیگاركێش و هه‌روه‌ها هۆگرانی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری كردن له‌ یه‌كه‌مین خولی پێشبڕكێی وێنه‌ونیگار به‌ نیازی به‌كارهێنان له‌ دیزاینی پۆسته‌ر و نامیلكه‌ی پرۆگرامدا، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی وا په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ كولتووری كورد، سیمبۆله‌كانی نێو فه‌رهه‌نگی كوردی، سینه‌ما، یادی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی و هه‌روه‌ها شاری له‌نده‌ن وه‌كوو پایته‌خت و شوێنی فیستیڤاڵه‌كه‌، به‌ زووترین كات بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ له‌ شاری له‌نده‌ن ره‌وانه‌ بكه‌ن. دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌كان رۆژی 31ی ئۆگۆستی 2009 دیاری كراوه‌.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن
پێشبڕكێی وێنه‌ونیگار بۆ دیزاینی پۆسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌م فیستیڤاڵه‌ پێشتر به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت داوای له‌ نیگاركێشان و شێوه‌كاران ده‌كرد تاكوو ئه‌ركی دروستكردنی وێنه‌ و نیگاره‌كانی فیستیڤاڵ له‌ ئه‌ستۆ بگرن.

هونه‌رمه‌ندان و هۆگران بۆ به‌شداری كردن له‌ یه‌كه‌مین پێشبڕكێی وێنه‌ونیگاری فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر به‌ زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، فارسی و عه‌ڕه‌بی و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ ناونیشانی www.lkff.co.uk بكه‌ن.



|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


مطالب مرتبط با این پست
می توانید دیدگاه خود را بنویسید


نام
آدرس ایمیل
وب سایت/بلاگ
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

آپلود عکس دلخواه:








منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
نظر سنجی

بنظرشماكدام يك ازشهرهاي كردنشين زيربيشترهدف تهاجم فرهنكي قراركرفته است؟

آرشیو مطالب
خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان kurdnews و آدرس kordstan.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را د




آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 5108
:: کل نظرات : 149

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 47

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 17881
:: باردید دیروز : 3189
:: بازدید هفته : 28193
:: بازدید ماه : 67137
:: بازدید سال : 2070995
:: بازدید کلی : 5971174